نەدانی باج لەلایەن کۆمپانیاکانەوە زیانی ملیاران دۆلار لەعێراق دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە راپۆرتی نوێی چاودێری عێراقدا چەندین دۆسیە ئاشکرا کراوە کە پەیوەستن بە “خۆدزینەوە”ی کۆمپانیا گەورەکانی کەرتی تایبەت لە پێدانی باج، ئەمەش بووەتەهۆی ئەوەی خەزێنەی گشتی بە ملیاران دۆلار لەدەستبدات.

لەوبارەیەوە حسێن عەقابی، “ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمان رایگەیاند، لەمیانی وردبینی بۆ راپۆرتەکانی چاودێری دارایی پەیوەست بە پێدانی باج لەلایەن کۆمپانیا تایبەتەکانەوە دەرکەوتووە، ساڵانێکی زۆرە بەشێک لە کۆمپانیا گەورەکان و لەنێویشیاندا کۆمپانیاکانی نەوت و گەشتوگوزار و بانکەکان خۆیان لە باج دەدزنەوە”.

عەقابی دەپرسێت: ئەگەر ئەو کۆمپانیا گەورە و ئاشکرایانە خۆیان لە باجدان بدزنەوە، ئەی دەبێت کۆمپانیا مامناوەند و بچوکەکان چی بکەن! داواشی لە حکومەت و راوێژکارانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی و پلاندانان کرد بەزووترین کات لێپێچینەوە لەو کەس و کۆمپانیایانە بکەن.

ماوەی زیاتر لە 15 ساڵە، دۆسیەی خۆدزینەوە لە باج یەکێکە لە مشتومڕاویترین دۆسیەکانی عێراق و پەیوەستە بە کۆمپانیا گەورەکانی هەناردە و هاوردەکردن و کۆمپانیاکانی پەیوەندی و چەندین کۆمپانیای گەورەی عێراقی گرتووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا