لە نەینەوا 10 چەكداری شانەنوستوەكانی داعش دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دەستگیركردنی 10 چەكداری شانە نوستوەكانی داعشی لە نەینەوا راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق تیایدا هاتووە، دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر هێزەکانی دەزگای ئاسایش توانیان ژمارەیەك تیرۆرستی شانە نوستووەكانی داعش لە نەینەوا دەستگیر بكەن لە پێگە و ناوچەی جیاواز لەناو رێکخراوی داعش کاریانکردوە و زیانیان بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق گەیاندوە.

 

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە، ئەو چەكدارانەچاوەڕوانی فرمانی نوێ بوون بۆ دەستپێكردنەوەی هێروش و پەلاماردانی سەر هیزە عێراقیەكان لە سنوری پارێزگای نەینەوا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا