کەشناسی: ئاسمانی هەرێم ناسەقامگیر دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی کانونی دووەم، بەهۆی کاریگەری نزمە پەستانی دەریایی سپی ناوەڕاست ئاسمانى هەرێم ناسەقامگیر دەبێت بۆ چەند رۆژێک بۆیە ئەمرۆ ئاسمانی هەرێم بەگشتی هەوری تەواو دەبێت سەرەتا لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و پارێزگای دهۆک نمە باران و بەفر لەناوچە شاخاوییە بەرزەکانی ئەم دەڤەرە دەست پێدەکات پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی هەرێم، لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ لەناوچە دەشتاییەکانی باشووری هەولێر و شاری کەرکووک ئەگەری کەمێک دابارینی تاوە باران و برووسکە هەیە، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ بە یەک بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە و لەناوچە شاخاوییەکان دوو بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە.

سبەی سێشەممە23ی کانونی دووەم، ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی نمە باران و بەفر لەناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا، لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەر کەمێک تاوە باران و برووسکە هەیە لەناوچەکانی دەوروبەری شاری هەولێر، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بە یەک بۆ دوو پلە  لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 17پلەى سیلیزى

سلێمانی :13 پلەى سیلیزى

دهۆک : 13پلەى سیلیزى

کەرکوک : 18پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 14پلەى سیلیزى

زاخۆ : 12پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 7پلەى سیلیزى

سۆران : 11پلەى سیلیزى

گەرمیان : 19پلەى سیلیزى

 

 

 

 

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا