رێواز فایەق: پێویستە عێراق جگە لە نەوت پشت بەسێكتەرەكانی دیكەش ببەستێت

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئابوری رەگەزێكی گرنگی بەهێزبوونی عێراقەو پێویستە جگە لە نەوت ئەو وڵاتە پشت بە سێكتەرەكانی دیكەش ببەستێت.

رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانكۆی ئەمریكی-كوردستان لە دهۆك رایگەیاند، ئەوان عێراقێكی بەهێزیان دەوێت لە ڕووی سیاسییەوە، لە ڕووی ئابوورییەوە، عێراقێك بتوانێت لە ڕووی سیاسییەوە سەروەریی سنوورەكانی خۆی بپارێزێت.

وتیشی “ئابوری رەگەزێكی گرنگی سەقامگیری عێراقە، حكومەتی داهاتوو و كابینەی نوێ و ئەنجومەنی نوێنەران پێویستە ئامانجی سەرەكی ئەوە بێت، عێراق لە دەوڵەتێكەوە كە تەنیا پشت بە نەوت دەبەستێت، بگۆڕێت بۆ ئابورییەك كە سەرچاوەی داهاتەكانی زۆربن”.

جەختی لەوەشكردەوە، ئێستا ئابوریی عێراق بارمتەی هەندێك هەلومەرجە، ئەویش بازاڕی نەوتە، كە خۆی دروستی نەكردووە.

وتیشی، “ئابوریی ئەو وڵاتە بارمتەی فرۆشتنی نەوتە، چونكە بەردەوام كاریگەریی نرخ و بڕی وەبەرهێنان و ئەو ڕێكخراوانەی لە عێراق كار دەكەن، دەبێت هەموو ئەوانە ببێتەهۆی گۆڕانكاری”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا