پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی کرد و ڕایگەیاند، “بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی (ئەبوبەکر حسێن هەڵەبجەیی)ی باوکی ئازیزتان، دڵگران و نیگەران بووین.”
لە پەیامەکەیدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، “لەکاتێکدا سەرەخۆشی لەئێوە و خانەوادە سەربەرزەکەتان دەکەین، رێز و وەفاداریمان بۆ کۆچکردوو دەردەبڕین لەپای ئەو پەروەردە جوان و سەنگینەی بۆ ئێوە و نەوەکانی کردووە و جۆشی داون بە خۆشەویستی و دڵسۆزی بۆ گەل و نیشتمان”.
لەکۆتاییشدا دەڵێت، “خواى گەورە لێی خۆش بێت، سەبوریی و دڵنەوایی بەهەموو لایەك ببەخشێت، جێگای بەهەشت بێت”.