قوباد تاڵەبانی: کێشەی سیاسی هەیە و کاریگەری نەرێنی لەسەر هەرێم هەبووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، رایگەیاند؛ نابێت لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوابکەوێت و پێویستە ئامادەکاری بۆ بکرێت بەشێوازێک کە بێگەرد بێت و مافی هەموو پێکهاتەکان لەبەرچاو بگیرێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ ٢٨/٢ لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر، لەگەڵ مەمەد مەولود یاکوت، کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کۆبوویەوە و پێکەوە باسی دواگۆڕانکارییە سیاسییەکانیان کرد.

قوباد تاڵەبانی پرسە و سەرەخۆشی لە کونسوڵی تورکیا کرد بەبۆنەی کارەساتی بومەلەرزەکەی ئەم دواییە کە چەند شارێکی ئەو وڵاتەی گرتەوە، دواتر پێکەوە باسی پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدایان کرد.

سەبارەت بە رەوشی ناوخۆی هەرێم، جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەى بەوە کردوە، شاراوە نییە کێشەی سیاسی هەیە و کاریگەری نەرێنی هەبووە لەسەر رەوشی هەرێمی کوردستان بەگشتی.

قوباد تاڵەبانی وتیشی، بۆ پرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانیش ئاماژەی بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا لەنێوان تیمی هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی، کە لەسەر پێشنیار و دەستپێشخەری سەرۆک بافڵ تاڵەبانی ئەنجامدراوە.

جێگری سەرۆک وەزیران جەختیکردەوە، نابێت لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوابکەوێت و پێویستە ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی بێگەرد بکرێت و مافی هەموو پێکهاتەکانیش لەبەرچاو بگیرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا