پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، ئاگادارییەکی بۆ کارگە و شوێنە پیشەسازییەکان بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ شەممە29ی تەمموز، کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، “ئاگادارى ئەو کارگە و شوێنە پیشەسازییانە دەکەینەوە کە دەکەونە ناوچەى پیشاسازیی 2 لە ناوچەى هوانە و دەکەونە سەر فیدەرى 111ى وێستگەى باشور، کارەباکەیان دەبێت بە پریپەید.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەو شوێنانەى کە پێوەرى زیرەکیان بۆ بەستراوە، بەفەرمى هاوبەشیان نیە، لەماوەى دوو رۆژدا تا رۆژى دووشەممە 31/7/2023 سەردانى بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای ڕۆژهەڵات بکەن لە گەڕەکی قالاوا و هاوبەشى بکەنەوە.
ڕوونیکردەوە، ئەگەر لەو ماوەیەدا سەردانیان نەکەن رۆژى سێشەممە 1/8/2023 کاتژمێر 9ى بەیانى کارەباکانیان دەبڕێت.