هه‌ولێر پشكی شێری ئه‌نجامدانی توندوتیژی دژ به‌ڕۆژنامه‌نووسان به‌ركه‌وت

پۆڵەتیك پرێس
سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان ئاماری پێشێلكارییەكان دژ به‌ رۆژنامەنووسانی بۆساڵی 2020 بڵاو كردەوە كە لەماوەی ساڵەكەدا 315 حاڵەتی توندوتیژی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان لە پارێزگاكانی هەرێم تۆماركراوە.

لەكۆنگرەكەدا ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا نەزاكەت حسێن، سكرتێری داكۆكیكردن لە ئازادیی ڕۆژنامەوانی و مافی ڕۆژنامەنووسان لە سەندیكای رۆژنامەنووسان وتی :” لەماوەی ساڵی رابردوودا (315) حاڵەتی پێشێلكاریی بەرامبەر رۆژنامەنووسان و كەناڵەكانی راگەیاندن كراوە”.

وتیشی:”لەساڵی 2020دا 138 حاڵەتی پێشێلكاریی و توندوتیژی بەرامبەر رۆژنامەنووسان هەبوو، هاوكات 42 سكاڵای دەستگیركردن و 47 حاڵەتی رێگەنەدان بەروماڵی رووداوەكان و 32 حاڵەتی سوكایەتی و هەشت حاڵەتی لێدان، 4 حاڵەتی تۆماركردنی سكاڵا بەرامبەر بەرۆژنامەنووسان و پڕكردنەوەی بەڵێننامە بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان تۆمار كراوە”.

نەزاكەت حسێن ئاماژەی بەوەشكرد، زۆرینەی پێشێلكارییەكان بەرامبەر رۆژنامەنووسانی رەگەزی نێر بوووه‌، بەڵام جیاكاری زۆر كراوە بەرامبەر بە رۆژنامەنووسانی رەگەزی مێینەو هەندێك جار رووبەڕووی گێچەڵی سێكسی بوونەتەوە.

سكرتێری داكۆكیكردن لە ئازادیی ڕۆژنامەوانی و مافی ڕۆژنامەنووسان راشیگەیاند، لەكۆی ئەو 138 پێشێلكارییەی هەبوون 46 حاڵەتیان لەپارێزگای هەولێر و 36 حاڵەتیان لە پارێزگای سلێمانی و 25 حاڵەتیان لەپارێزگای كەركوك و 17 حاڵەتیان لەپارێزگای هەڵەبجەو 14 حاڵەتیان لە پارێزگای دهۆك بوون

هەر لەكۆنگرەكەدا ئەندامانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان داوایان لەرۆژنامەنووسان كرد، كاری سیاسەت تێكەڵ بەكاری راگەیاندن نەكرێت تا ئەوانیش پارێزراو و بەدوور بن لە ئەنجامدانی پێشێلكاریی بەرامبەریان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا