بەرپرسێکی لوبنان لەسەر مایەپوچبوونی وڵاتەکەی دێتەدەنگ و باس لەچارەنوسی پارەی عێراقییەکان دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لێدوانەکانی سەعادە شامی، جێگری سەرۆکی حکومەتی لوبنان مشتومڕ و دڵەڕاوکێی لەناو عێراقییەکان دروستکردووە، بەتایبەتی کە دەیان ملیار دۆلاریان لەناو بانکەکانی لوبناندا هەڵگرتووە.

لەوبارەیەوە حەلیم بەرەتی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بانکی ناوەندیی لوبنان ڕایگەیاند، ئەوەی لەبارەی مایەپوچبوونی بانکی ناوەندییەوە دەوترێت دوورە لە ڕاستییەوە.

وتیشی، “سەرباری ئەو زیانانەی بەر کەرتی دارایی لوبنان کەوتوون، بەڵام هێشتا بانکی ناوەندی لوبنان لە کارەکانی خۆی بەردەوامە”.

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک لە لوبنان، عێراقییەکان 50 ملیار دۆلاریان لە بانکەکانی لوبناندا هەڵگرتووە.

هەر بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، بڕێکی زۆر لە پارەی عێراقییەکان لە لوبنان ئەوانەن کە لەماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا سپیکراونەتەوە و بەبێ وردبینی لە لوبنان ئاسانکارییان بۆ کراوە و لەو بانکانەدا هەڵگیراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا