وەزیری پلاندانان : دەمانەوێت هەماهەنگی بەهێز هەبێت لەنێوان كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانیەكان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی سێشەمە 5-12-2023 دكتۆر دارا ڕەشید محمود وەزیری پلاندانان پێشوازی كرد لە نەسروڵڵا رەشنوودی كونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێم و وەفدێكی یاوەری.

لە دیدارێك گفوگۆ لەبارەی پەیوەندیە بەردەوامەكانی نێوان هەرێم و ئێران كرا لە قۆناغە جیاجیاكان بەتایبەت لە ئاڵوگۆری بازرگانی و پێشخستنی سێكتەری وەبەرهێنان لەبوارەجیاجیاكان كە لەئێستادا كۆمپانیا و وەبەرهینەرانی هەردوولا لە ئاستێكی باشدایە.

هەر لە دیدارەكە وەزیری پلاندانان وێرای دووپات كردنەوەی پاڵپشتیەكانی وەزارەت ئاماژەی بەوەشكرد ماوەی چەندساڵێكە هەرێم بە قەیرانی دارایی تێپەردەبێت لەجێبەجێ كردنی پرۆژەكانیش گرنگی بەوانە دەدرێت كە لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانە.

وتیشی: دۆزینەوەی میكانیزمێكی گونجاو بۆ زاڵبون بەسەر ئەو گرفتانەی ئاستەنگ لەجێبەجێ كردنی پرۆژەكان دروست دەكەن لەپێشینەی كارەكانمانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا