پۆڵه‌تیك پرێس:
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه ئاشكرایكرد، ئێران ده‌ست به پیتاندنی یۆرانیۆم ده‌كاته‌وه به ڕێژه‌ی 20%.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه، “ئێران له‌چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا 17.6 كیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێندراوی به‌ڕێژه‌ی 20% به‌ده‌ستهێناوه”.
ئاژانسه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئێرانی به پێشێلكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی ڤیه‌ننا ناوبردووه ده‌شڵێت، شوێنه‌واری یۆرانیۆمی پیتێندراوی له‌وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران دۆزیوه‌ته‌وه.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئێران به‌لای ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌وه هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداره و هۆشداریده‌ده‌ن له‌وه‌ی، ئێران مانگانه 10 كیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێندراو به‌رهه‌مبهێنێت.