حکومەتی هەرێم: ئامادەین یارمەتی هەوڵەکانی ڕزگارکردنی زیانلێکەوتووان بدەین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی بومەلەرزە بەهێزەکەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، “ئامادەی یاریمەتیدانین”.

ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ، “هاوخەمم لەگەڵ کەسوکاری قوربانی و بریندارەکانی ئەو بومەلەرزەیەی ناوچەکەمانی هەژاند”.

وتیشی، “حکومەت ئامادەیە بۆ یارمەتیدانی هەوڵەکانی ڕزگارکردن و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووان”.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەکانی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستانی هەژاند و بەهۆیەوە زیاد لە 2000  بوونە قوربانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا