تەندروستی عێراق: توشبوانی تای خوێنبەربوون لە هەڵكشاندایە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ شەممە جەختیكردەوە كە پرسی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون جێگەی نیگەرانی نییە و پێویستیش بەگەورەكردن ناكات.

د.روبا فەلاح ئەندامی تیمی راگەیاندنی پزیشكی لەوەزارەتی تەندروستی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: نەخۆشی تای خوێنبەربوون نەخۆشییەكی نوێ نییە و هەموو ساڵێكیش ژمارەیەكی دیاریكراو لە عێراق تووشی نەخۆشییەكە دەبن، بەڵام ئەمساڵ ژمارەی توشبوون بەنەخۆشییەكە زۆرتر بوو.

راشیگەیاند: پێویستە هەوڵی سەرجەم دامەزراوە تەندروستییەكان یەكبخرێت، چونكە نەخۆشییەكە هیچ چارەسەرێكی نییە و خۆپاراستن باشترین چارەسەرەو دەبێتە هۆكاری كەمكردنەوەی توشبوون بەنەخۆشییەكەو رێگریش لەبڵاوبوونەوەی دەكات.

جەختیشدەكاتەوە كە هەوڵەكانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عێراقی فیدراڵ خۆی لەبەدواداچوون لە حاڵەتە گومانلێكراوەكاندا دەبینێتەوە بەدواداچوونیش بۆ حاڵەتە توشبووەكان دەكات و چارەسەریان بۆ دابین دەكات، جەختیشیكردەوە.

روونیشیكردەوە هەوڵەكان بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە دەبێت بە هاوبەشی نێوان هەردوو وەزارەتی تەندروستی و كشتوكاڵدا بێت.

ئاماژەی بۆئەوەشكرد، پێویستمان بەوەیە هاووڵاتییان هۆشیار بكرێنەوە و مەترسییەكانی نەخۆشییەكەیان بۆ روونبكرێتەوە و نابێت لە گرنگی ئەو پرسە كەمبكەینەوەو پرسەكەش یەكجار گەورە نەكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا