هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بۆ توركیا راگیراو نرخی نەوت بەرز بوەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی تەقینەوەی بۆری نەوتی هەرێم لە دیوی توركیاوە، هەناردەكردنی نەوتی هەرێم راگیراو بەهۆی روداوەكەشەوە نرخی یەك بەرمیل نەوت بۆ نزكیەی 90 دۆلار بەرزبویەوە.

بەهۆی تەقینەوەی بۆری نەوتی هەرێم لە توركیا نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت نزیك بوەتەوە لە 90 دۆلار.

شەوی ڕابردوو بۆری نەوتی هەرێم لە شارۆچكەی “پازارجك”ی سەربە پارێزگای مەڕەش لە باشووری خۆرهەڵاتی توركیا تەقییەوە، بەهۆیەوە ڕێگای نێوان هەردوو پارێزگای مەڕەش و عەنتاب بەڕووی هاتوچۆدا داخرا و هەناردەكردنی نەوتیش ڕاگیرا.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، یەكێك لە هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت تەقینەوەی بۆری نەوتی هەرێمە لە توركیا.

كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایگەیاندووە، تەقینەوەی بۆری نەوتی هەرێم لە توركیا بەهۆی شۆرتی كارەباوە بووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا