لە ئیکوادۆر ژمارەیەک چەکدار لە پەخشی راستەوخۆدا هەڵدەکوتنە سەر تەلەفزیۆنێکی ناوخۆیی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەیەک چەکدار بە کلێتەی سەربازییەوە هەڵدەکوتنە سەر تەلەفزیۆنێکی ناوخۆیی لە ئیکوادۆر و هەڕەشە لە ستافی بەڕێوەبردنی کەناڵەکە و رۆژنامەنووسەکانی دەکەن.

تەلەفزیۆنی ناوخۆیی (چەناڵ TC) ئیکوادۆری لەوکاتەی لە پەخشی راستەوخۆدا بوو، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو دێنە ناو ستۆدیۆی کەناڵەکە و هەڕەشە لە رۆژنامەنووسەکان دەکەن و دەستبەسەریان دەکەن، پۆلیس دەڵێت، 13 کەس لەسەر رووداوەکە دەستگیرکراوە و تەواوی ستافەکەشیان ئازادکردووە.
تەلەفزیۆنەکە دەکەوێتە شاری گایاکویلی لە وڵاتی ئیکوادۆر، لە رۆژی دووشەممەوە و لەوکاتەوەی حکومەت باری نائاسایی لە وڵات راگەیاندووە، لانیکەم 10 کەس لەو وڵاتە کوژراون کە هەشت کەس لەوانە هاوڵاتیی مەدەنی بوون و دووان لەوانیش ئەندامی هێزەکانی پۆلیسی ئیکوادۆر بوون.

راگەیاندنی باری نائاسایی پەیوەندی بە هەڵهاتنی یەکێک لە مافیا بەناوبانگەکانی ئەو وڵاتەوە هەیە لە زیندان و ئۆفیسی کەناڵەکەش دەکەوێتە هەمان ئەو شارەی کە مافیاکە تێیدا زیندانیکرابوو.
ئەدۆلفۆ ماکیاس ڤیلامار، یاخوود ناوە ناسراوەکەی ‘فیتۆ’ سەرۆکی باندی مافیایی ‘کۆنیرۆس’ـە و یەکێکە لە ترسناکترین باندە مافیاییەکانی جیهان و پێشبینی دەکرێت دەستی هەبێت لە زۆرینەی شەڕ و ئاژاوەکانی نێوان باندە مافیاییەکانی دەرەوە و ناوەوەی زیندانەکانی ئیکوادۆر.

فیتۆ تۆمەتی کوشتنی “ڤیلاڤیسینکۆ”ـی کاندیدنی سەرۆکایەتی ئیکوادۆری دەدرێتە پاڵ کە لە رووداوێکت تەموومژاویدا و لە مانگی تشرینی دووەم، لەکاتی بەرێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تیرۆرکرا.

ئیکوادۆر یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بە هەناردەکردنی مۆز، نەوت و قاوە و کۆمەڵێک سەرچاوەی سرووشتی دیکە بەناوبانگە، بەڵام بەهۆی ململانێ و شەڕی نێوان گرووپە مافیاکان و بازرگانانی مادەی هۆشبەر، هاوڵاتییەکانی لەخوار هێڵی هەژاریدا دەژین و ئاسایش لەو وڵاتە لە دۆخێکی خراپدایە بەجۆرێک حکومەتی ئەو وڵاتە توانای کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی خاکەکەی نییە و مافیاکان بەڕێوەی دەبەن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا