بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵنیاتان دەكەمەوە داعش بەبێ وەڵامی ھێزی پێشمەرگە تێناپەڕێت

پۆڵەتیك پرێس

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی بۆ چوار پێشمەرگە شەهیدەكەی شەوی رابردو بڵاوكردوەو دەڵێت، “دڵنیاتان دەكەمەوە داعش بەبێ وەڵام و گورزی پۆڵاینی ھێزی پێشمەرگە تێناپەڕێت”.

لە پەیامەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا هاتووە، “لە ناخی دڵمانەوە ھاوخەمی و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكارو خانەوادەی ئەو پێشمەرگە قارەمان و تێكۆشەرانە دەكەین كە رۆڵەكانیان شەوی رابردوو لە گوندی (قەرەسالم) لە سەنگەری بەرگریدا شەھید بوون”.

دەشڵێت، “ھیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو كردەوە تیرۆرستییانە دەخوازین و ئامادەی خۆمان دووپاتدەكەینەوە بۆ ھەر كارێك و ھاوكارییەك كە لە پێناو چارەسەریاندا پێویست بێت”.

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەدا هاتووە، “سەبارەت بەو جموجۆڵە ترسنۆكانەی ئەم ماوەیەی تیرۆیستانی داعش لە سنوورەكانی ناوچە كێشەلەسەرەكانی كوردستان، دڵنیاتان دەكەمەوە كە بەبێ وەڵام و گورزی پۆڵاینی ھێزی پێشمەرگە تێناپەڕێت”.

راشیگەیاندووە، سەرەڕای ھەموو ئەركەكانی دیكەی، زۆر بەوردی و لە نزیكەوە چاودێری سەرجەم بەدواداچوون، پلان و ستراتیژ و شێوازی نوێی بەرەنگاری و گورزوەشاندن لە تیرۆریستان دەكات.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا بافَل جەلال تاڵەبانی دەشلێت، “بەڕاشكاوی ڕایدەگەیەنم ھۆكاری ئەم زەفەر بردنانە ئەوەیە ئەو سنورانە پێویستیان بە پشتێنەی ئەمنی تۆكمەتر ھەیە، كە بەھێزی پێشمەرگە دەپارێزرێت و پێویستە بەخێرایی لە ھەموو روویەكەوە ئامادە و پڕچەك بكرێن، ھەر بۆیە لە ئەمڕۆوە ھەنگاوی پێویست دەنرێت”.

ئەوەشدەخاتەڕوو، ھێزی پێشمەرگەی كوردستان بە ھاوكاری سوپای عێراق و ھێزەكانی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی ئۆپەراسیۆن و كێوماڵی بەپەلە دەكەن، تاوەكو ئاسایشی ھەرێم و ناوچەكە بپارێزرێت و رێگری بكرێت لە ھەر پلانێك كە ئارامی لە خەڵك تێكبدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا