ئەمڕۆ مامۆستایانی ناڕازی درێژە بە خۆپشاندانەکانیان دەدەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەو شایستە داراییەکانیان، مامۆستایانی ناڕازی ئەمڕۆ لە 13 شوێنی جیاواز خۆپشاندانەکانیان دەستپێدەکەنەوە.

دەستەی مامۆستایانی ناڕازی، لە بانگەوازێکدا بۆ مامۆستایان رایانگەیاندووە، ئەمڕۆ 29ـی تشرینی یەکەم، کاتژمێر 10، دژی پێنەدانی مووچەکانیان خۆپشاندان لە بەردەم 13 پەروەردەی جیاوازی سنووری پارێزگای سلێمانی ئەنجامدەدەن.

مامۆستایانی سلێمانی، ئەمڕۆ لەبەردەم باڵەخانەی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی گردبوونەوەیەکی بەرفراوان ئەنجام دەدەن.

بڕیارەکەی ئەنجوومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەکاتێکدایە، بەگوێرەی بڕیارەکانی وەزارەتی پەروەردە و ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی، دەبوو ئەمڕۆ خوێندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستپێبکاتەوە، بەڵام مامۆستایانی ناڕازی سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین سورن لەسەر بەردەوامیدان بە بایکۆت و نەچوونە ناو هۆڵەکانی خوێندن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا