تەیف سامی: ئامادەین بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە وەک خۆی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، لەنێوان دەستەی دەروازە سنورییەکانی فیدڕاڵی و هەرێمی کوردستان هیچ ڕێککەوتنێک بۆ یەکخستنی ڕەسمی گومرگی نییە.

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، لە میانی میواندارکردنی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد،” هیچ ڕێككەوتنێك لە گومرگی نێوان دەروازە سنورییە فیدراڵییەكان و هەرێمی كوردستاندا نییە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی كە باجی گومرگی هەرێم لە دەروازەكانی دیكەی عیراق كەمترە”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەبارەی بەیەکخستنی نرخی گومرگ، هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان دەستەی دەروازە سنوورییەکانی حکومەتی فیدڕاڵی و هەرێمی کوردستان نییە.

باسی لەوەشکرد، تەنها لە شوێنێکدا نا بەڵکو لە سەرجەم ناوچە جیاجیاکان دەبێت کۆنتڕۆڵی دەروازەکان دووبارە ڕێکبخرێنەوە، هەروەها کەمکردنەوەی باجی گومرگی بەمەبەستی کەمکردنەوەی کاری قاچاخچێتی.

هاوکات، ئامادەی خۆی دەربڕی بۆ جێبەجێکردنی دەقی یاسای بودجەی دارایی وڵات و %50ی داهاتی دەروازە سنوورییە رەسمییەکان بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت و وتی، پێنج دەروازەی ناڕەسمی لە هەرێمی کوردستان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا