پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە باکوری بەغدا ژمارەیەک چەکداری نەناسراو دەستڕێژی گولـلەیان لە فازڵ مەرسومی، سەرۆکی حزبی “ئەلداعی رەبانی” کرد و بەھۆیەوە ناوبراو و یەکێک لەوانەی لەگەڵیدا بوون گیانیانلەدەستدا.
روداوەکە رۆژی پێنجشەممە لە ناوچەی تاجیاتی باکوری بەغداد رویداوە و تیایدا ژمارەیەک چەکداری نەناسراو دەستڕێژی گولـلەیان لە فازڵ مەرسومی، سەرۆکی حزبی “ئەلداعی ئەلرەبانی” و چوار لە ھاوکارەکانی کردووە.
لە روداوەکەدا سەرۆکی حزبەکەو یەکێک لە ھاوکارەکانی گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
تائێستا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە رووداوەکە رانەگەیاندوو.