پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر رایگەیاند، لە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر هیچ ناوەندێکیان زیانی پێنەگەیشتووە بەڵام “هێرشەکە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری خاکی عێراقە و بەتووندی ئیدانەی دەکەین”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ـی کانوونی دووەمی 2024، کونسووڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر لە راگەیەندراوێکیدا بڵاویکردەوە، ” لە بەرامبەر ئەو هەموو هەواڵە نادروستانەی لە ڕاگەیاندن و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبوونەتەوە، دەمانەوێت ڕونیبکەینەوە کە لە هێرشەکانی ئێران لە ١٥ ی کانونی دووەمدا هیچ ناوەندێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیانیان بەرنەکەوتوون”.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ” بە توندی ئیدانەی هێرشە پڕتوندوتیژی و بێماناکانی ئەم دواییەی ئێران دژی هاووڵاتیانی مەدەنیی هەرێمی کوردستان و هێرشە درۆنیە بەردەوامەکانی سەرتاسەری ناوچەکە دەکەین”. هەروەها دەشڵێت، ” سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیەکان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ هەموو ئەوانەی برینداربوون دەخوازین”.
کونسوڵخانەی گشیی ئەمریکا لە هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، وە لە بەرامبەر ئەو هەموو هەواڵە نادروستانەی لە ڕاگەیاندن و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبوونەتەوە، دەمانەوێت ڕونیبکەینەوە کە لە هێرشەکانی ئێران لە ١٥ ی کانونی دووەمدا هیچ ناوەندێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیانیان بەرنەکەوتوون.
شەوی 15ـی کانوونی دووەم کاتژمێر 11:30 خولەک، بە 11 موشەکی بالیستی هێرشکراوەتە سەر شاری هەولێر؛ پێنج لە مووشەکەکان ئاراستەی ماڵی پێشڕەو دزەیی، سەرمایەدار و خاوەن کۆمپانیای ئیمپایەرز و گرووپی فاڵکۆن کران و بەهۆیەوە خۆی و کچێکی و میوانێکی و کارگوازرێکی ماڵەکەی گیانیان لەدەستدا و هاوسەرەکەی و دوو منداڵی دیکەی بریندار بوون