وەزیری نەوت: بەمنزیکانە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند بەمنزیکانە نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) هەناردە دەکرێتەوە، میکانیزمەکەش بەپێی رێککەوتنێک دەبێت کە لە مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق کراوە.

حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، رایگەیاند، پشتیوان بەخودا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

وەزیری نەوتی عێراق باسی میکانیزمەکەش دەکات و دەڵێت، ئەو میکانیزمەی لەرێگەیەوە نەوت وەردەگیرێت و هەناردە دەکرێت لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆکانی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ لەسەری رێککەوتووین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا