بانکی ناوەندی زیاتر لە 225 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ برێکی زۆر دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە و نرخی دۆلار ڕووی لە نزمبوونەوە کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە15ی تشرینی دووەم، بانکی ناوەندی بڕی 225,962,123 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 210,252,123 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 15,710,000 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 157 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا و لەدوای خستنەڕووی بانکی ناوەندی دابەزی بۆ 156 هەزار و 500 دیناری عێراقی، لەکاتێکدا دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕدا بەشێوەیەکی بەرچاو نرخی دۆلار دابەزی و 100 دۆلار هاتە خوار 155 هەزار دیناری عێراقی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا