پوتن: هێشتا بڕیاری خۆکاندیدکردنم نەداوە

پۆڵەتیک پرێس

ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی روسیا رایگەیاند، هێشتا هیچ بڕیارێکی نەداوە لەبارەی خۆکاندیدکردنەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2024.

ڤلادمیر پوتن بە کەناڵی سی ئێن بی سی ئەمریکی راگەیاند، “بەڵێ دەستور رێگەم پێدەدات خۆم بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی روسیا کاندید بکەم، بەڵام هێشتا هیچ بڕیارێکم لەمبارەیەوە نەداوە”.

کاتێک پرسیاری لێکرا لەبارەی جێگرەوەی پۆستەکەی پوتن وتی: باشترە وەڵامی ئەم جۆرە پرسیارانە نەدرێتەوە، چونکە هێشتا کاتێکی زۆر ماوە لەبەردەم هەڵبژاردنی داهاتوی روسیا و قسەکردن لەسەر ئەم بابەتە سەقامگیری بارودۆخەکان دەشێوێنێت.

ئەوەش لەکاتێکدا ڤلادمیر پوتن، لە ساڵی 2000 هەتا 2008 سەرۆکی روسیا بوو، ماوەیەک وازیهێنا و دواتر لە ساڵی 2012 جارێکی دیکە بووەوە بە سەرۆکی روسیا و تا ئێستاش لە پۆستەکەدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا