پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە20ی ئاب، وەزارەتی ناوخۆ ڕەتیکردەوە هێزە ئەمنییەکانیان خرابێتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، هیچ بڕیارێک بۆ ڕاگەیاندی حاڵەتی ئامادەباشی هێزە ئەمنییەکان نییە و داوای لە هاوڵاتیان کرد لەبارەی وەرگرتنی هەواڵ و زانیاری پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن.
لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەناوی وەزارەتی ناوخۆوە نوسراوێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، کە ساختەیە و هیچ پەیوەندییەکی بەوانەوە نییە.
ئەم ڕوونکردنەوەیەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەکاتێکدایە، کە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان نوسراوێک بەناوی وەزارەتەوکەوە بڵاوبووەوە ئاماژەی بەوەدەکرد، بەهۆی مەترسییەوە تەواوی هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەخرێنە ئامادەباشییەوە.