پۆڵه‌تیك پرێس:
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ساڵیادی كوژرانی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، شه‌قامی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا به ناوی “ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس” ناونرا.
لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی ڕۆژی سێشه‌ممه ناوی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا-ی نێوده‌وڵه‌تییان ناونا “شه‌هید ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس”، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌بێ ئاگاداری حكومه‌تی عێراق ئه‌و كاره كراوه.
ئه‌و پێشهاته نوێیه له‌كاتێكدایه ساڵیادی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس نزیكبووه‌ته‌وه كه ڕۆژی 3ـی كانوونی دووه‌می ساڵی داهاتووه.
له‌دوای كوژرانی سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، هه‌وڵێك هه‌بو بۆ گۆڕینی ناوی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تی بۆ ناوی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس.