ئەمریكا پاكێجێكی هاوكاری سەربازی پێشكەشی ئۆكرانیا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەكاتێكدا مۆسكۆ باس لە شكستی ئۆكرانیا دەكات، واشنتۆن بە چەك پشتیوانی لە كیێڤ نوێ دەكاتەوە.

بەرپرسانی ئەمەریكا رایانگەیاند، رۆژی سێشەممە، ئیدارەی جۆو بایدن پاكێجێكی نوێی هەناردەكردنی چەكی نوێی بۆ ئۆكرانیا راگەیاند بەبڕی 200ملیۆن دۆلار.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا (پێنتاگۆن) لە مانگی پێنجی ئەمساڵدا، رایگەیاند بە هەڵە بەهایەكی بەرزی بۆ ئەو چەكانەی كە ئەمەریكا ناردوویەتی بۆ كیێڤ تەرخانكردووە، لە كاتێكدا كارمەندانی ئەمەریكا بەهایەكی نەگونجاویان بەكارهێناوە بۆ پۆلێنكردنی ملیارەها تەقەمەنی و موشەك و كەلوپەلی دیكە كە بۆ ئۆكرانیا نێردراون.

ئۆكرانیا لە ماوەی چەند رۆژێك یان چەند هەفتەیەكدا پێویستی بە چەك هەیە، كە لە كۆگاكانی ئەمەریكاوە بنێردرێت، ئەمەش بۆ ئەوەی بتوانێت بەردەوام بێت لە شەڕەكەی بۆ بەرپەرچدانەوەی رووسیا.

بەرپرسانی ئەمەریكا دەڵێن: پێویستە دەست بكرێت بە بەكارهێنانی ئەو پارەیەی كە تەرخان كراوە، چونكە ئەو 25.5 ملیار دۆلارە پێشتر لەلایەن كۆنگرێسەوە رێگەی پێدراوە لەژێر دەسەڵاتی سەرۆكایەتی ئەمەریكادا خەرج بكرێت، كە ئیدارەی ئەمەریكا دەتوانێت بەكاری بهێنێت بۆ ناردنی چەك لە كۆگاكانی ئەمەریكاوە بۆ باری نائاسایی.

ئاماژەی بەوەشكردووە، واشنتن لە ئێستادا كار لەسەر بودجەیەكی تەواوكەر دەكات بۆ بەردەوامبوون لە یارمەتیدانی كیێڤ.

پاكێجەكە كەلوپەلی وەك كەلوپەلی هەڵگرتنەوەی مین، چەكی دژە تانك، تفەنگ، تەقەمەنی، سیستەمی بەرگری ئاسمانی لەبەرهەم هێنانی كۆمپانیای لۆكهید مارتن بۆ سیستەمی پاتریۆت، موشەك و كەلوپەلی دیكە دەگرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا