شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لەسەر کوردستانی سوور دەستی پێ کردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری بەرگری ئازەربایجان دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی ‘دژی تیرۆر’ـی لە لە هەرێمی ناگۆرنۆ-قەرەباخ، کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەرمینیادایە، راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە تەنگژییەکانی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان جارێکی دیکە دەستیانپێکردەوە و هەرێمی ناگۆرنۆ-قەرەباخیش بووەتە مەیدانی جەنگێکی نوێ لەنێوان هەردوو وڵات.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە ناوخۆییەکانی ئازەربایجان، لەئاکامی تەقینەوەی مینێکی چێندراو بە کاروانێکی پۆلیسی ئازەریدا 11 پۆلیس و هاوڵاتیی سڤیل کوژراون.

لە زۆرینەی شارەکانی هەرێمەکە زەنگی ئاگارکردنەوە بۆ ئەگەری بۆردومانی فڕۆکە ئازەرییەکان لێدراوە.

بەرپرسانی هەرێمەکە رایانگەیاندووە، سوپای ئازەربایجان لە تەواوی هێڵەکانی سنووری نێوان هەردوو وڵات ئاگربەستی پێشێل کردووە و بە مووشەک و تۆپخانەکانییەوە بۆردوومانی ناوچەکە دەکات. بەشێکی تر لە نوێنەرانی هەرێمی قەرەباخ لە میدیاکانی ئەرمینیاوە رایانگەیاندووە، “ئازەربایجان هێرشێكی بەرفراوانی سەربازی دەستپێکردووە”.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزیری بەرگری ئازەربایجان لە باکۆ، ئەرمینیای تۆمەتبارکرد بە تۆپبارانی بەشێوەی سیستماتیکی پێگە و بنکە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لەنزیک سنووری هەردوو وڵات و رایگەیاند، “لە وەڵامی ئەو تۆپبارانانەدا، ئۆپراسیۆنێکی دژی تیرۆرمان راگەیاندووە بۆ چەکداماڵینی ئەو هێزانەی ئەرمینیا کە لەسەر سنوورەکانمان جێگیرکراون”.

پێشتر و لە ساڵی 2020، بە نێوەندگیری رووسیا، هەردوو وڵات کۆتاییان بە جەنگە 6 هەفتەییەکەیان هێناو ئاگربەستیان راگەیاند. رووسیا داوای لە هەردوو وڵات کرد کە رێزی رێککەوتنەکە بگرن و پێشێلی ئاگربەست نەکەن.

بەڵام بەهۆی زیادبوونی سەرنجەکانی رووسیا لەسەر جەنگی ئۆکراینا و کەمبوونەوەی چاودێرییەکانی لەسەر ئاگربەستەکەی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا، جارێکی دیکە شەڕ لەنێوان هەردوولادا هەڵگیرساوەتەوە.

ئەرمینیا و ئازەربایجان، لەرووی جوگرافیاوە دراوسێی یەکدین و لە مێژوویاندا دوو جار لەسەر هەرێمی ناگۆرنۆ-قەرەباخ، کە ناسراوە بە (کوردستانی سوور)، چوونەتە جەنگەوە دژ بە یەکتر. یەکەمیان لەسەرەتای ساڵی نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا دوای رووخانی یەکێتی سۆڤیەت و دواینیشیان لە ساڵی 2020دا بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا