ئەنجومەنی پیران لە بارەی رەئیسییەوە داوایەك ئاڕاستەی بایدن دەكات

پۆڵەتیك پرێس

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا نامەیەكیان ئاڕاستەی ئیدارەی بایدن كردووەو داوا دەكەن، رێگە نەدرێت ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری نوێی ئێران سەردانی وڵاتەكەیان بكات.

میدیاكانی ئەمریكا رایانگەیاند، ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا نامەیەكیان ئاڕاستەی ئیدارەی بایدن كردووە، لە نامەكەشدا داوایانكردووە، چوونی رەئیسی بۆ ئەمریكا قەدەغە بكرێت.

داوای ئەوەشكراوە، جگە لە رەئیسی هاوكات رێگە نەدرێت چەند بەرپرسێكی دیكەی ئێرانیش بەشداری كۆبونەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان بكەن كە لە ئەمریكا بەڕێوەدەچێت.

لە داواكەیاندا ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پیران باسیان لەوەكردووە، رەئیسی ساڵی 1988 رۆڵی هەبووە لە مردنی بە كۆمەڵی خەڵكی ناڕازیدا، بۆیە گرنگە رێگەی پێ نەدرێت پێ بنێتە ناو خاكی ئەمریكاوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا