ڕیشی سوناک پەیامێک ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پەیامێک ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات و جەخت لە گرنگی بەردەوامی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات دەکاتەوە.

نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پەیامێکیان لە ڕیشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاوە پێگەیشتووە تێیدا پیرۆزبایی لە سودانی دەکات بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

باسی لەوەشکرد، لە پەیامەکەیدا سودانی جەختی لە گرنگی بەردەوامبوونی هاوبەشیی و کاری پێکەوەیی نێوان بەریتانیا و عێراق کردووەتەوە.

هەر لە پەیامەکەیدا سوناک دڵنیاییداوە لەبارەی پابەندبوونی بەریتانیا بە کارکردن لەگەڵ عێراق لەبواری ئابوری و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی عێراق بۆ پەرەپێدانی کەرتی وەبەرهێنان و بەکارهێنانی ئەو وزانەی دۆستی ژینگەن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا