پەرلەمانی عێراق بەدواداچوون بۆ جۆرێكی سەماد دەكات كە تیشكدانەوەی هەیە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی عێراق بەدواداچوون بۆ جۆرێكی سەماد دەكات كە رێژەی تیشكدانەوەی بەرزە و وەزارەتی ژینگەی عێراق داوا دەكات بەكارنەهێنرێت.

لەوبارەوە سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: وەك لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی سەردانی شاری بەسرەمان كرد بە مەبەستی بەدواداچون بۆ ئەو سەمادە ڕوسیەی كە لە توركیاوە و لە ڕێگەی ئیبراهیم خەلیل داخڵی عێراق كراوە، بەپێی گرێبەستەكە 300 هەزار تەن سەمادە و50 هەزار تەنی گشتۆتە عێراق بەڵام وەزارەتی ژینگەی عێراق پاش پشكنین داوای بەكارنەهێنانی دەكات لە وەزارەتی كشتوكاڵ و جوتیاران بەهۆی بەرزی تیشكدانەوە كەئەگەری ڕودانی كارەساتی گەورەی هەیە.

راشیگەیاند، لە قەزای زوبێری شاری بەسرە سەردانی الشركە العامە لصناعە الاسمدە-مان كرد، دەقی گرێبەستەكەمان وەرگرت، لەو ڕێژە سەمادەمان پرسی كە دەوترێ تیشكدانەوەی بەرزەو مەترسی دروست دەكات، دەركەوت ئەو گرێبەسە سودمەند لێی كۆمپانیایەكە و بەپێی گرێبستەكەش هەنگاوی نەگرتۆتەبەر، هەنگاوی كردەیی بەرامبەر ئەو بابەتە دەگرینەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا