لەبارەی ئاڵۆزییەكانی عێراقەوە سەرۆكی هەرێم پەیامێك بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم لەبارەی ئاڵۆزییەكانی عێراقەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و داوای كرد هەموو لایەنەكان دان بە خۆیاندا بگرن.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەیدا رایگەیاند: لە نزیكەوە و بە نیگەرانییەكی قووڵەوە لە پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی ئەمڕۆی بەغدا و چەند شوێنێكی دیكەی وڵات دەڕوانین. داوا لە هەموو لایەك دەكەین ئەوپەڕی دان بە خۆیاندا بگرن و ڕێگە نەدەن دۆخەكە لەوە زیاتر لە كۆنترۆڵ دەربچێت.

سەرۆكی هەرێم راشیگەیاند: خۆپیشاندانی ئاشتیانە مافێكی دەستووریی پارێزراوە، بەڵام ئاڵۆزی و ڕاگرتنی دامەزراوەكانی دەوڵەت هیچ كێشەیەك چارەسەر ناكات و دۆخەكە ئاڵۆزتر دەكات، بۆیە دەبێ شكۆی دامەزراوەكانی دەوڵەت پارێزراو بێت و ڕێگری لە ئەرك و كارەكانیان نەكرێت.

وتیشی: هەروەها لەسەر هێزە ئەمنییەكان پێویستە بەوپەڕی ئاگایی و وشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەن و ڕێگە نەدرێت خۆپیشاندان و ڕووداوەكان ببنە هۆی تێكچوونی زیاتری دۆخی ئەمنی و كەوتنەوەی قوربانی لەنێوان عێراقییەكاندا.

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشدا، دۆخی وڵات ئەوپەڕی دانایی و گەڕانەوە بۆ لۆژێك و دەسپێكردنی گفتوگۆیەكی نیشتمانی و بەرپرسانە و هاریكاریی هەمووانی دەوێت بۆ ئەوەی عێراق لەو دۆخە سەختە ڕزگاری ببێت و كار لە كار نەترازێت.

باسی لەوەشكرد، دووپاتی دەكەینەوە كە هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە هاریكار دەبێت بۆ چارەسەری و لێكگەیشتنی لایەنە عێراقییەكان، بۆیە دووبارە هەموو هێز و لایەنە پەیوەندارە عێراقییەكان بانگهێشت دەكەین بۆ ئەوەی بێن لە هەولێر كۆببنەوە و دەست بە گفتوگۆیەكی جددی بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە ئاڵۆزەی وڵات بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا