له‌ شەش مانگدا 106 تاوەری کارەبا لەعێراق کراونەتە ئامانج

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی پۆلیسی وزەی عێراق لەسەرەتاى ئەمساڵەوە تائێستا 106 تاوەری کارەبا لە عێراق کراوەتە ئامانج و 54 هێڵی کارەبا ڕوبەڕوی لەناوچوون و تێکدان بوونەتەوە.

پۆلیسی وزەی عێراق بڵاویكردەوە، لە 1/1/2021 تا /7/ 2021، ژمارەی ئەو تاوەرانەی کارەبا کە لەعێراق کراونەتە ئامانج 106 تاوەر بوون.

ئاماژە بەوەشدراوە، ژمارەی بە ئامانج گرتنەکان 50 پرۆسە بوون و تێیاندا 54 هێڵی کارەبا ڕوبەڕوی تێکدان بونەتەوە.

پێشتریش، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، ڕۆژی شەممە 10ی تەمموز ژمارەیەك هەوڵی بە ئامانجگرتنی تاوەرەکانی کارەبا لە پارێزگای نەینەوا لەلایەن هێزەكانی عێراقەوەشکستیان پێ هێنراوە.

هاوكات، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەساڵی 2003ەوە بڕی 80 ملیار دۆلار لە کەرتی کارەبادا خەرج کراوە بەڵام بەهۆی گەندەڵییەوە كێشەی كارەبا بە چارەسەر نەکراوی ماوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا