قائانی لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەدر، لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ساڵح هەروەها مستەفا کامی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبۆوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە میدیا عێراقیەکان بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بە سەردانێکی نهێنی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.

لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها، چەند بەرپرسێکی باڵای شیعە کۆبووەوە

قائانی جەختی لە پشتیوانی وڵاتەکەی کردۆتەوە، بۆ ئەو بارودۆخەی عێراق پێیدا تێپەڕدەبێت، سەبارەت بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیش لەگەڵ بەرپرسەکانی شیعە گفتوگۆی کرد.

ئەم سەردانەی قائانی دوای رۆژێک دێت لە هەوڵی شکستخواردووی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، کە لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چێندراوەوە لە ناوچەی سەوز ماڵەکەی کرایەئامانج.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا