16 ی ئەم مانگە كۆمسیۆن تیروپشك بۆ ژمارەی كاندید و هاوپەیمانێتییەكان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

16ی ئەیلوولی2023، تیروپشكی ژمارەی كاندید، پارت و هاوپەیمانێتییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەكرێت، كە 38 هاوپەیمانێتی و 28 پارت و زیاتر لە شەش هەزار كاندید بەشداری لەو هەڵبژاردنە دەكەن.

عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی رۆژنامەوانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاندووە، رۆژی شەممە 16ی ئەیلوول، لە بەغدا بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و نوێنەری كاندید، پارت و هاوپەیمانێتییەكان تیروپشكی ژمارەی كاندیدانی سەربەخۆ و پارت و هاوپەیمانێتییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق رادەكێشرێت.

لە 18ی كانوونی یەكەمی 2023، بۆ یەكەمجار لە دوای 10 ساڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق دەكرێت، كە یەكەمجارە لە دوای 18 ساڵ لە كەركووك بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا