ئاسایش وردەكاری دەستگیركردنی چەند سەركردەیەكی داعش لەسنوری سلێمانی بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بەھاوکاری بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور دوو سەرکردەی داعش و تاقمێکی تیرۆریستی لە پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە دەستگیركردووە کە وەک شانەی نوستو لەسنوری ھەرێم خۆیان حەشاردابوو کە لە ھەوڵی خۆڕێکخستندابوون بۆ تێکدانی ئارامی ھەرێم و ژیانی خەڵک و جێبەجێکردنی مەرام و پیلانەکانی داعش .

دەقی راگەیەندراوەكەی دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان

لەسەر بنەمای زانیاری ھەواڵگری و بەدواداچوون سەرەداودەست کەوت لەسەر بوونی تاقمێکی نەنستوی داعش کە پیلانیان داناوە خۆیان رێکبخەن و ئامادەبکرێن بۆ چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە .

راستەخۆ بەبڕیارو سەرپەرشتی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم ، ئاسایشی سلێمانی لێکۆڵینەوەی دەستپێکردو دوای یەک مانگ بەدواداچوونی ورد و دەستخستنی زانیاری و بەڵگە و دیاریکردنی شوێن و مانەوەی تیرۆریستان و چاودێریکردنیان پاش رەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی بەبڕیاری سەرۆکی دەزگا شەوی ( ٢٧/٢٨) ٧ / ٢٠٢١ جوڵە بەھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی شارەزوور کراو لە پارێزگای ھەڵەبجە لە چوار ئۆپراسیۆنی گەورەو و ھەڵمەتی ھاوکاتدا ھەر چوار تیرۆریست ( ع ، ح ) و ( ل ، ج ) و ( ز ، ح ) و ( ع ، ح ، ع ) دەستگیرکران کە دوانیان سەرکردەی داعش بوون و بەشداری و سەرپەرشتی چەندین تاوانیان کردووە .

لەلایەکی ترەوە لەئۆپراسیۆنێکی تردا لە سلێمانی ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی تیرۆریست ( س .ع ) یان دەستگیرکرد .

لەبارەی ئەم کەیسە ئەمنییەوە لێکۆڵینەوەی ورد دەستیپێکردوەو دەرکەوت تیرۆریستە دەستگیراوەکان بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراو بوون و چەکداری داعش بوون لەویلایەتی باشوور و بەشداربوون لەچەندین تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی و لەچەند شارێکی عێراق و ھەرێم خۆیان رێکخستووەو مەرامیان بووە چەندین کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن
لەبەر سەلامەتی رێڕەوی لێکۆڵینەوە زانیارییەکان ھێڵرانەوەو لەداھاتوودا لەو بارەیەوە وردەکاری زیاتر بۆ رایگشتی دەخەینەڕوو .

وێڕای سوپاس و پێزانینی بەردەواممان بۆ کۆمەڵانی خەڵک کە ھەمیشە ھاوکارو پشتیوانی دەزگای ئاسایشن و پەرۆشی سەقامگیرین و ھۆکاری سەرخستنی ھەوڵەکانمان . سوپاس و دەستخۆشیشمان بۆ تەواوی ھێزەکانی ئاسایش کە لەبەرامبەر ئەرک و فەرمانەکان و ئارامی و ئاسایشی ھەرێمدا شەونخون و چاوکراوەن و لە کاری بەردەوامدان بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و پێشێلکارانی قانون و ئەوانەی دادگا داوایان دەکات تەئکیدیش دەکەینەوە بەھەماھەنگی و ھاوکاری ھێزەکانی پێشمەرگە و دژەتیرۆرو ھێزەکانی ناوخۆ لەھەوڵی بەردەوامدادەبین بۆ پاراستنی ھەرێمەکەمان و سەرووماڵی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا