شاندێکی یەکێتی لەگەڵ کۆمەڵی دادگەری لەبارەی چەند پرسێکەوە کۆدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە12ی تەمموز، شاندێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە سلێمانی سەردانی کۆمەڵی دادگەری دەکات.

بڕیارە، ئەمڕۆ شاندێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، کە پێکهاتوون لە ژمارەیەک ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی وەک، ڕزگار حاجی حەمە بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی، میران محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و سالار لالە سەرحەد ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، سەردانی کۆمەڵی دادگەری بکەن و کۆببنەوە.

هاوکات، پرسی هەڵبژاردنەکانی کوردستان و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا