پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و لە کۆبوونەوەکەدا ڕەشنووسی پڕۆژە یاسایەک لە بارەی (دەستەی متمانەبەخشـین بە دامەزراوەکـان و پڕۆگرامەکـانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان-عێراق) دەخاتەڕوو.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، “پێش نیوهڕۆی ئهمڕۆ چوارشهممه رێکەوتی 11ی ئایاری 2022، ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان به سهرۆكایهتی مهسرور بارزانی سهرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونهوهی ئاسایی خۆی ئهنجام دهدات”.
بەگوێرەی بڵاوکراوەکە، بەشێکی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسایەک لە بارەی (دەستەی متمانەبەخشـین بە دامەزراوەکـان و پڕۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان-عێراق).
هاوکات، خستنەڕووی بایەخ و گرنگی پڕۆژە یاسای وەبەرهێنانی کانزایی لە هەرێمی کوردستان – عێراق تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیە.