وەزیری ناوخۆ باس لە قەدەغەی هاتوچۆ دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوەو تاوتوێی دۆخی تەندروستی دەكەن، وەزیری ناوخۆی هەرێمیش رایگەیاند، تائێستا هیچ بڕیارێك بۆ دانانەوەی قەدەغەی هاتوچۆ لە ئارادا نییە.

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە و چاوەڕێی دەكەن بزانن وەزارەتی تەندروستی چی دەڵێت لەسەر دۆخی تەندروستی.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبونەوەكەدا بڕیاری نوێ دەدرێت، بەڵام بەڵام جارێ هیچ بڕیارێكیان نییە بۆ دانانی قەدەخەی هاتوچۆ.

پێشتریش بەرپرسانی تەندروستی هەرێم باسیان لەوەكردبوو، چەند پێشنیارێكیان بۆ روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا داناوە، بەڵام دۆخی تەندروستی بەوشێوەیە نییە قەدەغەی هاتوچۆ دابنێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا