بۆئەوەی دەنگ بەرێبەر ئەحمەد بدەن پارتی 5 ملیۆن دۆلار دەداتە پەرلەمانتارە سەربەخۆكان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی فەتح دەڵێت، بۆ بەشداریكردن و دەنگدان بە ڕێبەر ئەحمەد كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق، نرخی یەك كورسی ئەندامە سەربەخۆكانی ئەنجومەنی نوێنەران گەیشتووەتە زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلار.

محەمەد بەلداوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند: بەهای دەنگی نوێنەرێكی سەربەخۆ بۆ بەشداری لە كۆبوونەوەكەی ڕۆژی چوارشەممە و دەنگدان بۆ كاندیدی هاوپەیمانی سێ قۆڵی گەیشتووەتە زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلار.

میدیاكانی ئێران لە زاری ئەو پەرلەمانتارەوە گواستیانەوە لەگەڵ نزیكبوونەوەی دوا وادەی كۆبوونەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و پەسەندكردنی ڕێبەر ئەحمەد كاندیدی پارتی لە ناوهاوپەیمانی سەدر و سونەكان بەهای دەنگی ئەو پەرلەمانتارانەش بەرز دەبێتەوە.

رۆژی شەممە، لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا هاوپەیمانی “رزگاری نیشتمان” توانیان تەنها دەنگی 196 پەرلەمانتار كۆبكەنەوە بۆئەوەی ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان بن تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار، بەوەش رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران كە دەبوو 220 پەرلەمانتاربن تەواونەكرا و دانیشتنەكە بۆ 30 ی ئادار دواخرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا