داوا لە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكرێت لێکۆڵینەوە لە هێرشەكەی هەولێر بکات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، داوایان لە نەتەوەیەكگرتووەكان كردووە لیژنەیەك بۆ سەلماندنی راستییەكان دەربارەی هێرشەكەی سەر هەولێر پێك بێنن و ئێرانیش نوێنەری لەو لیژنەیەدا هەبێ.

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە 15_3_2022، لە كۆنگرەی رۆژنامەنووسی هاوبەش لەگەڵ شاندی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دووپاتی كردەوە كە دەرەنجامەكان روونن، ماڵی هاووڵاتیەكی ناسراو بۆتە ئامانجی هێرشی موشەكی، ئەو ماڵە هیچ شوێنی سەربازی یان هاووڵاتی بیانی لێ نییە، تەنانەت ئەو كاتەی بۆردوومان كراوە، هەر خێزانەكە خۆشیان لە ماڵ نەبوون.

رێبەر ئەحمەد بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: زانیاری پێویست بە شاندی پەرلەمانی عێراق دەدەن بە شێوەیەكی فەرمیش داوایان لە نەتەوەیەكگرتووەكان كردووە لیژنە بۆ دەرخستنی راستییەكان پێكبێنن، ئەوان ئازادن كە كێ دەكەنە ئەندامی لیژنەكە.

وتیشی: و داوا لە برایانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی دەكەین ببنە ئەندامی لیژنەكە.

ئه‌مڕۆ 15-3-2022، حاكم زاملی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه‌، لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ راستییه‌كانی هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر پێكده‌هێنرێت.

راشیگه‌یاندووه‌، لیژنه‌كه‌ پێكدێن له‌:

حاكم زاملی / جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

شاخه‌وان عه‌بدوڵا / جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

عه‌توان عه‌توانی/ سه‌رۆكی كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

عه‌باس زاملی/ سه‌رۆكی كوتله‌ی به‌در له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

هه‌رێم كه‌مال ئاغا/ سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان. له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

نایف شه‌مه‌ری / جێگری سه‌رۆكی كوتله‌ی سیاده‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا