بۆدەستپێكردنەوەی گەشتی عەمرە عێراق و هەرێم چاوەڕێی سعودییە دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتی عەمرە چاوەڕێی دەستەی باڵای حەجی عێراق دەكەن و عێراقیش چاوەڕێی سعودییە دەكات.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، هیچ شتێكی فەرمی لەلایەن دەستەی باڵای حەجی عێراقییەوە سەبارەت بەدەستپێكردنەوەی گەشتی عەمرە بۆ هەرێمی كوردستان نەهاتووە بەڵام بەدڵنیایی لەنزیك ترین كاتدا بەمەرج و رێنمایی نوێوە دەست پێدەكاتەوە.

وتیشی، مەرجەكان بریتین لەوەی ئەو كەسەی گەشتی عەمرە دەكات دەبێت دوجارڤاكسینی دژە كۆرۆنای وەرگرتبێت و عەمرەكاریش دەبێت تەمەنی لەسەرو 18 ساڵ بێت و ئەوانەی تەمەنیان لە 18 ساڵ كەمترە ناتوانن گەشتی عەمرە بكەن.

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی راشیگەیاند، لەكاتی وەستانی گەشتی عەمرە و دواتر دەستپێكردنەوەی لە 28ی شوباتی ئەمساڵ كەمتر لە 500 هاوڵاتی تا پێش جەژنی قوربان گەشتی عەمرەیان ئەنجامداوە ئەوەش لەكاتێكدایە ساڵانی رابردوو پێش سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆنا ساڵانە 26 هەزار هاوڵاتی بەمەبەستی ئەنجامدانی گەشتی عەمرە سەردانی سعودییەیانكردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو دۆخەی كۆرۆنا بۆ ژینگەی تەندروستی دروستی كردووەو مەرجە قورسەكانی سعودییەش لەسەر عەمرەكاران كاریگەری هەبووە لەسەر كەمكردنەوەی رێژەی عەمرەكان و زیانی گەورەی پێگەیاندووە.

ساڵانە یەك مانگ پێش جەژنی قوربان بەهۆی بەهۆی بەڕێوەچوونی فەریزەی حەجەوە گەشتی عەمرە بۆ سعودییە رادەوەستێت و بەگشتی دوای 15 رۆژ لە جەژنی قوربان دەست پێدەكاتەوە، بەڵام ماوەی زیاتر لە ساڵێكە پەتای كۆرۆنا گرفتی بۆ زۆرینەی سێكتەرەكان دروستكردووە و تائێستاش گەشتی عەمرە دەستی پێنەكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا