پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، بڕی حه‌وت ملیار دینار بۆ هاوكاری زیانلێكه‌وتوانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر كۆكراوه‌ته‌وه و به‌زوترینكاتیش ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، “هۆكاری دواکەوتنی دابەشکردنی قەرەبووەکە ئه‌وه‌یه كه زیانه‌كان به 20 ملیار دینار خه‌مڵێنرابوون، به‌ڵام ئێستا ته‌نها حه‌وت ملیار كۆكراوه‌ته‌وه”.
ئاشکراشی کرد، “پێشتر چوار ملیار دینار بۆ كه‌لوپه‌ل و پێداویستی وه‌ك هاوكاریی سه‌ره‌تایی به‌سه‌ر زیانلێكه‌وتوان دابه‌شكراوه”.
جەختی لەوەشکردەوە، “ئەوانەی هۆكاری دروستبونی لافاوه‌كه بوون به دڵنیاییه‌وه سزای ماددی ده‌درێن و دواتر له‌گه‌ڵ حەوت ملیاره‌كه، بڕی غه‌رامه‌كه‌یان تێكه‌ڵ ده‌كرێت و به‌پێی زیانه‌كان ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كه‌ین”.
مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو لافاوێکی بەهێز چەند ناوچەیەکی هەولێری گرتەوە و بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماددی بەر زۆرێک لە هاوڵاتیان کەوت.