پۆڵه‌تیك پرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقی خسته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بڕیاریدا، سه‌رده‌م هێزه ئه‌منییه‌كان به سوپای عێراقیشه‌وه بكه‌ونه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
كازمی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له‌دوای دوو ته‌قینه‌وه خۆكووژییه‌كه‌ی گۆڕه‌پانی ته‌یران له‌به‌غدا، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی فه‌رمانده ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان كرد.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌هۆكاری دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ كرد، هاوكات داواشیكرد هێزه ئه‌منییه‌كان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی شانه نوستووه‌كانی تیرۆرستانه‌وه بن.
مسته‌فا كازمی بڕیاریدا سوپای عێراق بۆ هاوكاریكردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه هه‌ماهه‌نگی و كاری پێویست پێشكه‌ش بكه‌ن.
ئه‌نجامدانى ته‌قینه‌وه‌كانى رۆژى پێنج شه‌ممه كه زیاتر له 32 كوژراو و 110 بریندارى لێكه‌وته‌وه، دوابه‌دواى هاتنى وه‌زیرى به‌رگرى توركیا بۆ عێراق و بڕیارى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته، ده‌ستبه‌كاربوونى ئیداره‌ى نوێى ئه‌مریكایه، كه سێ رووداون به راى چاودێرانى سیاسى كاریگه‌رى خۆیان هه‌یه له‌سه‌ر پێشهات و رووداوه‌كان.