لە هێرشەکەی داعش پێشمەرگەیەک شەهید و سێ پێشمەرگەش بریندارن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمشەو 29-11-2021 لە خۆرئاوای بەنداوی بەوەشاسوار لە قەزای كفری، داعش پەلاماری هێزی پێشمەرگەی كوردستانی داو بەهۆیەوە پێشمەرگەیەك شەهید بوو و سێ‌ پێشمەرگەش برینداربوون.

ئەمشەو داعش هێرشیكردە سەر هێزی پێشمەرگە، لە خۆرئاوای بەنداوی باوەشاسوار لە قەزای كفری.

چەكدارانی داعش بە ماتۆڕسكیل هێرشەكەیان ئەنجامداوە.

بەهۆی باری ئەمنییەوە شەماڵ نامیق، قایمقامی كفری قەدەخەی هاتووچۆی ماتۆڕی تاوەكو كاژێر هەشتی بەیانی لە قەزاكە راگەیاند.

بەپێی زانیارییەكان پێشمەرگەیەك شەهید بووە و سێ پێشمەرگەی تریش بریندار بوون، هێزی زیاتریش بەرەو ناوچەی رووبەرووبوونەوەكە جوڵەیان كردووە.

ئەو هێرشەی داعش لە كاتێكدایە رۆژی شەممە داعش هێرشیكردە سەر سەنگەرێكی پێشمەرگە لە سنووری ناحیەی كوڵەجۆو بەهۆیەوە شەش پێشمەرگە شەهید بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا