سكاڵا لەسەر وەزیرێكی حكومەتی هەرێم تۆماردەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنج شەممە لە شاری هەولێر لەلایەن هاووڵاتییەكەوە سكاڵا لەسەر وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم تۆمار كرا، هۆكاری تۆماركردنی سكاڵاكەش وەك هاووڵاتییەكە رایگەیاند، دەگەڕێتەوە بۆ ناعەدالەتی كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 6_1_2022، لەلایەن هاوڵاتیەكەوە لە سەرۆكایەتی داواكاری گشتی لە هەولێر سكاڵا لەسەر كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی تۆماركرا، وەك هاووڵاتییەكە باسی كرد لە ئێستادا لە هەرێمی كوردستان ناعەدالەتیەكی زۆری كۆمەڵایەتی هەیە.

ئەو هاووڵاتییە باسی لەوەكرد، بەپێی یاسایەكی ساڵی 2007 دەبێت وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كار بۆ دابینكردنی هەلی كار بۆ دەرچوانی زانكۆو پەیمانگاكان بكات و هەوڵی كەمكردنەوەی ڕێژەی بێكاری بدات و لەماوەی كارەكەیدا وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی بەئەركی سەرشانی خۆی هەڵنەساوە بۆیە سكاڵایی لەسەر تۆماركردووە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک