پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە.
عەلی عەباس بەڕێوبەری گشتی کاروباری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، جەختی لە مافی ئاوارەکان کردەوە بۆ دەنگدان بە تایبەت ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان، وتیشی وەزارەتەکەیان گرنگی تەواو دەدات بەو ئاوارانەی دەتوانن دەنگبدەن.
ڕوونیشی کردەوە بە مەبەستی دابین کردنی مافەکانیان بۆ دەنگدان، لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان کۆمسیۆن و وەزارەتەکە پێکهێنراوە، بۆ سەرپەرشتی کردنیان و ئامادە کردنیان بۆ دەنگدان.
عەلی عەباس ئاماژەی بەوەدا 24 وێستگەی دەنگدان لە کامپی ئاوارەکانی پارێزگای دهۆک دانراوە لەگەڵ وێستگەی دەنگدان بۆ کامپەکانی سلێمانی.
لە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بە ڕێوەدەچێت، ژامارەیەکی زۆر لە خەڵک کارت دەنگدانیان وەرگرتۆەوە و ژمارەیەکی زۆریش مافی دەنگدانیان هەیە بۆ ئەوەی زۆرترین کەس، بەشداری هەڵبژاردنەکان بکات وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێڕاق گرنگی بە مافی ئاوارەکانیش دەدات بۆ دەنگدان.