پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە بەكارهێنەرێكی مادەی هۆشبەر دەستگیركرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی گومان لەكەسێك كرا كە بەكارهێنەری مادەی هۆشبەر بێت، هێزەكانی پۆلیسی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە دەستگیربكرێت و دوای ناردنی ڕاپۆرتی پزیشكیش دەركەوت كە تۆمەتبار بەكارهێنەری مادەی هۆشبەرە.
ئەوەشهاتووە، لەئێستادا تۆمەتبار ( ز،ب،ر لەدایكبووی 1988 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەكان ڕاگیراوە.