لە دوو هەڵمەتی جیادا هەزاران نەمام روێندران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەرۆژی ژینگەی كوردستاندا و لەچوارچێوەی هەڵمەتی یەك ملیۆن نەمام رواندن لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پارێزگای سلێمانی هەزاران نەمام ڕوێندران.

لەرۆژی ژینگەی كوردستان و لەدرێژەی هەوڵەكان بۆ سەوزكردنی كوردستان، وەك یەكێك لە قۆناغەكانی هەڵمەتی یەك ملیۆنی رواندنی نەمام لەسەر بڕیار و ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی لە دوو هەڵمەتدا هەزاران نەمامی روواند.

هەڵمەتی یەكەم بۆ سەوزكردنی سنوری ناحیەی پیرەمەگروون بەڕێوەچوو بەئامادەبوونی قائیمقامی قەزای دوكان و بەرێوەبەری ناحیەی پیرەمەگروون و بەرێوەبەری فەرمانگەكان و ستافی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتیەكانی (ی.ن.ك) و كۆمەڵەی كوردستانێكی سەوز و چەندین رێكخراوی تری ژینگەیی.

هەڵمەتی دووەمیشیان دارستانی دەربەند بازیانی گرتەوە و تێیدا بە بەشداری قائیمقامی بازیان و بەڕێوەبەرانی فەرمانگەكان و فەرماندە و ژمارەیەك ئەفسەری هێزی پشتیوانی دوو لەگەڵ ستافی خۆبەخش و دڵسۆزی ژینگە لەمەكتەبی رێكخراوە دیموكراتیەكان، توانرا هەڵمەتەكە بەسەركەوتوویی بەڕێوەببرێت و بەشداربوانیش رۆڵێكی گرنگیان بینی لەرواندنی نەمامەكان و گەیاندنی پەیامی ژینگەیی و خزمەتكردندا بە دارستانەكان.

لەوبارەیەوە هاوكار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند لەهەردوو هەڵمەتەكەدا توانیومانە هەزاران نەمام بڕوێنین و ئەمەش سەرەتای كارەكانە لەو دوو سنورە بەتایبەت كەداخوازییەكی زۆر هەیە تا بەشێكی زۆری هەڵمەتی یەك ملیۆنی نەمام رواندن لەسەر بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سنوری بازیان بگرێتەوە لەپێناو پاراستن و فەراهەمكردنی ژینگەیەكی لەبار بۆ دانیشتوانەكەی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا