نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 49 دۆلار 57 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

رۆژی دووشەممە، ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 53 دۆلار و سێ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی یەکشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی 48 دۆلار و 52 سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 51 دۆلار و 80 سەنت بوو.

لەماوەی رابردوودا، کۆمپانیای سۆمۆ پێشبینی کرد، نرخی نەوت سەرەڕای بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەرزبوونەوەی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا