سۆمۆ: ئامادەین بۆ ئیدارەدانی نەوتی هەرێم

ئەم بابەتە 76 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق كە بە سۆمۆ ناسراوە رایگەیاند، دوای رێككەوتنی هەرێم و بەغدا ئامادەن ئیدارەی نەوتی هەرێمی كوردستان بكەن و كاروبارەكانی بەڕێوە ببەن.

كۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، هەركات هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم لە بارەی دۆسیەی نەوتەوە گەشتنە رێككەوتن ئەوا ئامادەن ئیدارەی بەڕێوەبردنی نەوتی هەرێم بكەن.

باس لەوەشدەكات، ئیدارەدانی نەوت لە سەرجەم ناوچەكانی عێراقدا لە دەسەڵاتەكانی حكومەتی فیدراڵییە بە تەواوەتی.

ئەوەش دوای ئەوە دێت كێشەی دۆسیەی نەوت هەرێم چەندین ساڵە بووەتە سەرچاوەی كێشەكانی هەرێم و بەغداو بەهۆی ئەو كێشانەوە هاوڵاتیان و موچەخۆرانی هەرێم روبەڕووی گرفتی گەورە بونەتەوە.

ئێستا داواكاری سەرەكی لایەنە شیعەكان لە بەغدا رادەستكردنی نەوتی هەرێمە بە سۆمۆ، بەڵام بەرپرسانی هەرێم ئەو داوایەیان رەتكردوەتەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک